ئه‌وروپائیسپانیا

ئانچێلۆتی: لالیگا و چامپیۆنزلیگ دوو تایبەتمەندی جیاوازیان هەیە

یاریگا
کارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا لە نێوان لالیگا و چامپیۆنزلیگ هەردووکیان بە خوڵ و پاڵەوانتییەتی قورس ناو دەبات و، دەڵێت هەر یەکەیان تایبەتمەندی خۆیان هەیە.

راهێنەرەکەی شاهانەکان ئەمڕۆ لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر لیڤەرپوول گووتی ” لالیگا و چامپیۆنزلیگ دوو تایبەتمەندی جیاوازیان هەیە، ناتوانیت بڵێیت ئەمەیان لە ئەوی دیکە قورسترە، لە چامپیۆنزلیگ نابێت بدۆڕێی، بەڵام لالیگا ئەگەر بشدۆڕێت دەتوانیت قەرەبوی ئەو دۆڕانە بکەیتەوە، بۆیە دەڵێم هەردووکیان قورسن ”.

ئانچێلۆتی سەبارەت بە نەهاتنی کلیان ئێمباپێ بۆ ریزەکانی یانەکەیان و گاڵتەکانی ئەم دواییەی یاریزانە فەرەنسیەکەش گووتی ” من هەرگیز باسی ئەو یاریزانانەم نەکردووە کە لە یانەکەمان نین ”.

راهێنەرە ئیتاڵیەکەی مێرنگی سەبارەت بە پێکانەکەی داڤید ئالابای بەرگریکاری و چارەنوسی ئەو یاریزانەش هاندەرانی یانەکەی دڵنیا کردەوە کە ئەو یاریزانە لە پێکانەکەی چاکبووەتەوە و بەشداری یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ دەکات.

لەبارەی مارسێلۆ بەرگریکاری بەڕازیلی یانەکەیشی کارلیتۆ دەڵێت ” مارسێلۆ پێکانێکی سووکی هەیە و لە چەند رۆژی داهاتوو چارەسەری بۆ دەکرێت ”.

بابەتی زیاتر

Back to top button