ئاسیا

لە خولی ئێران بەهۆی ئاژاوەی هاندەران یارییەک تەواو نەکرا

یاریگا
ئێوارەی ئەمڕۆ هەردوو یانەی تراکتۆرسازی و پێرسپۆلیس لە شاری تەبریز رووبەڕووی یەکتری بونەوە و دواجار بەهۆی گرژی هاندەران، یارییەکە تەواو نەکرا.

یارییەکە لە گەڕی 28ـی خولی نایابی ئێران بوو، یارییەکە تاوەکو خولەکی 72 چەند جارێک بەهۆی گرژی هاندەران کە بەرد و دەبەی ئاویان لە یاریزانەکانی پێرسپۆلیس دەگرت، چەند جارێک راگیرا و دواجار لە خولەکی 72 ناوبژیوان بریاریدا یارییەکە تەواو نەکرێت و یاریگایان جێهێشت.

ئەمە جاری یەکەمیان نیە هاندەرانی یانەی تراکتۆرسازی کێشە بۆ تیپی بەرامبەر دروست دەکەن، ساڵانی رابردووش چەندینجار لەسەر ئەم هەڵسوکەوتانەیان سزادراون.

Back to top button