ئاسیا

یاریزانانی پێرسپۆلیس جادوویان لێکراوە؟

یاریگا –

ئەندامانی یانەی پێرسپۆلیسی ئێرانی، لەکاتی چونیان بۆ ژووری جلگۆڕین، نووسراوی سەیر و سەمەرەی لە شێوەی جادویان دۆزییەوە.

دوێنێ، پێرسپۆلیس لە یارییەکی گرینگدا لە شاری فولادشار رووبەڕووی یانەی زۆب ئاهەن بوویەوە و بەئەنجامی 1-0 سەرکەوتنی بەدەست هێنا.

سوورپۆشەکان کە هەفتەی رابردوو توانیان سەرکەوتنێکی بەنرخ بەرامبەر تراکتۆرسازی لە یاریگای ئازادی بەدەستبهێنن، بەوپەڕی چاوەڕوانییەوە چاوەڕێی ئەنجامێکی رازیکەر بوون بەرامبەر زۆب ئەهان تاوەکوو لە بەدەستهێنانی ناسناوەکە دوور نەکەونەوە.

بە گوێڕەی راپۆرتێکی وەرزش 3، بەڵام پێش دەستپێکی یارییەکەیان بەرامبەر زۆب ئاهەن، شتێکی سەیر لە ژووری جلگۆڕینی ئەم تیپە روویدا. کاتێک ئەندامانی پێرسپۆلیس و تیمی ئامادەکاری تیپەکە چوونە ژووری جلگۆڕینی یاریزانان تاوەکوو ژوورەکەیان بۆ ئامادە بکەن، دەستنوس و جادوویان دۆزیەوە.

دوای دۆزینەوەی جادووەکان، ئەفشین پەیرۆوانی، سەرپەرشتیاری یانەی پێرسپۆلیس، دەستبەجێ کەسی بەرپرسی رێکخستنی یارییەکەی ئاگادار کردەوە تاوەکوو بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە بکات.

ئەم بابەتە توڕەیی یاریزانان و ئەندامانی پێرسپۆلیسی لێکەوتووەتەوە و تاوەکوو روون بوونەەوەی ئەم هۆکارە بڕیاریاندا لەناو یاریگادا ئامادە نەبن.

بابەتی زیاتر

Back to top button