ئاسیا

فەرمی: وادەی دەست پێکردنەوەی خولی نایابی ئێران دیاریی کرا

یاریگا
ئەمڕۆ فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئێران بە شێوەیەکی فەرمی ١٨ـی مانگی داهاتووی وەکو وادەی دەست پێکردنەوەی خولی نایابی وڵاتەکەی دیاریی کردووە.

ئەمڕۆ ماڵپەری فەرمی فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئێران نامەیەکی ئاراستەی سەرجەم یانەکانی خولی نایابی وڵاتەکەی کردووە و داوای لە یانەکان کردووە دەست بە راهێنانەکانیان بکەنەوە، بە مەرجێک سەرجەم رێنماییە تەندروستیەکان جێبەجێ بکەن و هەژدەی مانگی داهاتووش خولەکە دەست پێدەکرێتەوە.

خولی نایابی ئێران پێش ئەوەی بە هۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دوابخرێت، ٢١ گەڕ ئەنجامدرا و پێرسپۆلیسی پاڵەوانی سێ وەرزی رابردوو بە کۆکردنەوەی ٤٧ خاڵ و بە جیاوازی ١٠ خاڵ لەگەڵ سپاهانی دووەم پێشەنگایەتی گرتووە.

Back to top button