ئه‌وروپائیسپانیا

لاپۆرتا باس لە داهاتووی دیمبلی دەكات

یاریگا-

خوان لاپۆرتای سەرۆكی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دووپاتیكردەوە عوسمان دیمبلی فەڕەنسی و ئەستێرەی یانەكەیان دەیەوێت بمێنێتەوە و گرێبەستەكەی نوێ بكاتەوە.

گرێبەستەكەی دیمبلی لەگەڵ بارسێلۆنا لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت و تا ئێستا یاریزانەكە گرێبەستەكەی نوێ نەكردووەتەوە.

لاپۆرتا لە لێدوانیدا بۆ ڕادیۆ كەتەلۆنیا ووتی: دیمبلی دەیەوێت بمێنێتەوە ، ئۆفەرمان پێشكەش كردووە و هەفتەی داهاتوو وەڵاممان دەداتەوە ، دەمانەوێت كێشەكە كۆتایی پێ بهێنین.

هەروەها ووتیشی: منیش و چاڤیش دیمبلیمان خۆش ئەوێ ، تەواوی هەوڵی خۆمان دەدەین بۆ هێشتنەوەی ، وا دەبینم لەگەڵ هەمووانیش ئاسودە بێت.

لە كۆتایشدا ووتی: گرێبەستمان لەگەڵ ئۆبامیانگ هاوڕێ نزیكەكەی واژۆ كرد بۆیە من هیوادارم بمێنێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button