ئه‌وروپائینگڵته‌را

كلۆپ ئامادە نەبوونی دوو ئەستێرەی یانەكەی بۆ یاریەكەیان ساوسهامبتۆن ڕاگەیاند

یاریگا-

یۆرگن كلۆپی ئەڵمانی و ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی ئامادەنەبوونی هەریەك لە محەمەد سەڵاحی میسڕی و ڤێرجیل ڤان دایكی هۆڵەندی بۆ یاریەكەیان بەرامبەر ساوسهامبتۆن ڕاگەیاند.

وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 21:45بە كاتی كوردستان ساوسهامبتۆن لە یاریگای خۆیدا میوانداری لیڤەرپول بكات ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 37ی پریمەرلیگ.

لە یاری كۆتایی جامی یەكێتی ئینگلتەرا بەرامبەر چێڵسی هەردوو یاریزان تووشی پێكان بوون.

لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی پێش یاریەكەیان كلۆپ ووتی: سەڵاح و ڤان دایك بەشداری ناكەن بەرامبەر ساوسهامبتۆن ، ئەگەری هەیە بۆ كۆتا یاری پریمەرلیگ ئامادە بن ئەگەر چەند خولەكێكی كەمیش بێت.

سەبارەت بە ئامادەبوونیان بۆ یاری كۆتایی چامپیۆنزلیگ ووتی: بە دڵنیاییەوە بەشداری دەكەن و ئامادە دەبن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button