ئه‌وروپائیتاڵیا

نیدڤید: لەبەر ئەم هۆكارە گرێبەستی دیبالامان نوێ نەكردەوە

یاریگا-

پاڤێڵ نیدڤید ، جێگری سەرۆكی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی باس لە هۆكاری نوێ نەكردنەوەی گرێبەستی پاولۆ دیبالای ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەكەیان دەكات.

گرێبەستەكەی دیبالا لەگەڵ یوڤێنتوس لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت و یوڤێنتوسیش ڕایگەیاند كە گرێبەستەكەی نوێ ناكەنەوە و یاریزانەكە بە خۆڕایی یانەكەی جێدەهێڵێت.

نیدڤید لە لێدوانیدا كە پێگەی فوتبۆڵ ئیتالیا بڵاویكردووەتەوە ووتی: یاریزانەكەمان هەڵسەنگاند لە هەموو ڕوویەكەوە ، ئەوەی پێشكەشی كردووین لە ناوەوە و دەرەوەی یاریگا ، بەڕەچاوكردنی ئەوانە زانیمان داواكاریەكانی زۆر زۆرە بە مەبەستی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی.

هەروەها ووتیشی: ئەوەی دیبالا داوای دەكات مافی خۆیەتی چونكە یاریزانێكی نایابە ، بەڵام هەست ناكەم بتوانین ئەو پارەیە بدەین ، هەربۆیە هەردوولا گەشتینە ڕێككەوتن و بڕیاری ڕۆشتنیدا ، ئەمەش ئەوە ناگەیەنێت كە یاریزانێكی نایاب نیە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button