ئه‌وروپائیسپانیا

زێدان لە یاری كۆتایی چامپیۆنزلیگ ئامادە دەبێت

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد زەینەدین زەیدانی فەڕەنسی و ڕاهێنەری پێشووی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی ئامادەی یاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا دەبێت.

وا بڕیارە بەرواری 28ی ئەم مانگە لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا هەردوو یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی و لیڤەرپولی ئینگلیزی لە یاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ڕووبەڕووی یەك ببنەوە.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی زەیدان ئامادەی یاری كۆتایی چامپیۆنسلیگ دەبێت.

كۆتا نازناوی ڕیاڵ مەدرید لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بە ڕاهێنەرایەتی زەیدان بوو كە بە هەمان شێوە بەرامبەر لیڤەرپول یاریانكرد لە یاری كۆتایی پاڵەوانیەتیەكەدا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button