ئه‌وروپائیسپانیا

یانەیەكی ئیسپانی پۆچەتینۆی دەوێت

یاریگا-

ڕۆژنامەی لیكیپی فەڕەنسی ئاشكرایكرد یانەی ئەتلەتیك بلباوی ئیسپانی دەیەوێت ماوریسیۆ پۆچەتینۆی ئەرجەنتینی و ڕاهێنەری یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی بكاتە ڕاهێنەری یانەكەی.

ڕۆژنامە فەڕەنسیەكە ئەوەشی ئاشكرا كرد لە سەرەتای وەرزی داهاتووەوە ئەتلەتیك بلباو بۆ شوێنگرتنەوەی مارسیلینۆ گارسیا دەیانەوێت ماوریسیۆ پۆچەتینۆ بكەن بە ڕاهێنەری یانەكەیان.

دوای كرانە دەرەوەی پاریس لە قۆناغی شانزەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا زۆربەی سەرچاوەكان ئاماژەیان بەوە كرد كە ئیدارەی پاریس سان جێرمان بۆ وەرزی داهاتوو دەستبەرداری ڕاهێنەرەكەیان دەبن.

لەم وەرزەدا پاریس سان جێرمان 48 یاری ئەنجامداوە لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكاندا و لە 30 یاری براوە بووە 10 یاری یەكسان بووە و لە هەشت یاری شكستیان هێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button