ئه‌وروپائینگلتەرا

بارسێلۆنا لە ئەستێرەیەكی پریمەرلیگ نزیك دەبێتەوە

یاریگا

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لە تواناكانی ئەستێرەیەكی پریمەرلیگ نزیك دەبێتەوە.

بەپێی زۆربەی سەرچاوەكان بارسێلۆنا دەیەوێت ڕافینها یاریزانی یانەی لیدز بگوازێتەوە ڕیزەكانی بە مەبەستی شوێنگرتنەوەی عوسمان دیمبلی كە چاوەڕوان دەكرێت لە هاویندا ڕیزەكانی یانەكەی جێبهێڵێت.

ئەرسیناڵ لە یاریگای خۆیدا میوانداری لیدز یۆنایتدی كرد و یاریەكەشی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێ بردەوە لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 36ی خولی ئینگلیزی دا.

بەو شكستەش یانەی لیدز یۆنایتد دابەزیە پلەی هەژدەیەمی خولەكە و زیاتر لەدابەزینیان بۆ چامپیۆنسشیپ نزیك بوونەوە.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ڕافینها ئۆفەرێك لە گرێبەستەكەیدایە ئەویش ئەوەیە كە لەئەگەری دابەزینیان بۆ چامپیۆنسشیپ ئەوا ڕێگای بدەن یانەكەی جێبهێڵێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button