ئه‌وروپائینگلتەرا

بارسێلۆنا ئەستێرەیەكی دیكەی چێڵسی دەوێت

یاریگا-

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی ئامادەكاری دەكات بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ یاریزانێكی دیكەی یانەی چێڵسی ئینگلیزی.

پێشتر بارسێلۆنا گرێبەستی ئەندریاس كریستینسنی بەرگریكاری چێڵسی یەكلاكەردەوە.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بارسێلۆنا دەیەوێت ماركۆس ئەلۆنسۆش بگوازێتەوە ڕیزەكانی.

گرێبەستەكەی ئەلۆنسۆ لەگەڵ چێڵسی لە هاوینی ساڵی داهاتوودا بەسەردەچێت و خواستی یاریزانەكەش جێهێشتنی یانەكەی و پەیوەندی كردنە بە بارسێلۆناوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button