ئه‌وروپائیتاڵیا

ئینزاگی گرێبەستەکەی نوێدەکاتەوە

یاریگا
سیمۆنێ ئینزاگی، راهێنەری یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا بۆ ماوەی دوو ساڵی دیکە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێدەکاتەوە.

رۆژنامەی لاگازێتا ئاشکرای کردووە، کارگێری نێرازۆری راهێنەری یانەکەیان بە شایستەی بەردەوام بوون لە پۆستەکەی دەزانن، بۆیە بریاریانداوە گرێبەستەکەی تاوەکو ساڵی 2024 نوێ بکەنەوە، لەگەڵ مەرجی ساڵێک زیاتریش واتە تاوەکو ساڵی 2025 و ساڵانەش 5.5 ملیۆن یۆرۆ وەکو مووچەی پێدەدرێت.

ئینزاگی ساڵی رابردوو وەکو راهێنەری ئینتەر میلان دەست نیشانکرا و گرێبەستەکەی ساڵی داهاتوو کۆتایی دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button