ئیتاڵیا

ئینزاگی لە لێواری دەرکردن دایە

یاریگا-پیپۆ ئینزاگی نزیکە لەوەی لە کارێکی دیکەی راهێنەرایەتی شکست بهێنێت و سالێرنیتانا بیر لە دوورخستنەوەی دەکاتەوە.

ئینزاگی ئەستێرەی پێشووی میلان ئەرکی راهێنەرایەتی سالێرنیتانای پێدرا پاش ئەنجامە خراپەکانی ئەو یانەیە لە سەرەتای ئەم وەرزەدا بەڵام هاتنی ئەو راهێنەرە دۆخی یانەکەی باشتر نەکردووە.

ئەم هەفتەیە بەرامبەر ئیمپۆلی تووشی شکستێکی سەخت هاتن و دوای یارییەکەش ئینزاگی “بێ بەختی”بە هۆکاری ئەنجامە خراپەکانی یانەکە دانا.

بەگوێرەی فوتبۆڵ ئیتاڵیا، زۆر نزیکە ئەو راهێنەرە بەمزووانە لە کارەکەی دووربخرێتەوە. ئەمەش پاش  سێ بردنەوە، چوار بەرامبەربوون و 10 دۆڕان لە 17 یاریدا. هەرچەندە ئامارەکانی سەرەتای خراپ نەبوون بەڵام لە کۆتا حەوت یاریدا تەنها یەک خاڵی بەدەستهێناوە.

یاری داهاتووی سالێرنیتانا بەرامبەر ئینتەرمیلانە  کە لەلایەن سیمۆن ئینزاگی برای پیپۆوە راهێنەرایەتی دەکرێن.

پیپۆ وەکو راهێنەر، کاری بۆ یانەکانی میلان، ڤینیزیا، بۆلۆنیا،  بێنیڤینتۆ، بریشیا و ریجینا کردووە بەڵام هەرگیز لە هیچ یانەیەک نەیتوانیووە دوو وەرز بمێنێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button