ئیتاڵیا

ئینزاگی دەبێتەوە راهێنەری سالێرنیتانا

یانەی سالێرنیتانای ئیتاڵی، فیلیپۆ ئینزاگی دەگەڕێنێتەوە یانەکە پاش تەنها پێنج هەفتە لە دوورخستنەوەی لە هەمان ئەرک دا.

لە سەرەتای مانگی 10 دا ، ئینزاگی جێگەی پاولۆ سۆسای گرتەوە وەکو راهێنەری سالێرنیتانا بەڵام بەهۆی ئەنجامی خراپ بەر لە پێنج هەفتە دوورخرایەوە و فابیۆ لیڤێرنی کردە جێگرەوەی.

لیڤێرنی لە پێنج یاریدا تەنها یەک خاڵی بەدەستهێنا و هەرزوو ئەویش دوورخرایەوە. بەگوێرەی توتۆ مێرکاتۆ وێب، سالێرنیتانا بەوە رازی بووە کە ئەمساڵ دادەبەزن بۆ ریزی پلە دووی ئیتاڵیا و هەربۆیە ئینزاگی دەگەڕێننەوە پۆستەکەی تاوەکو کۆتایی وەرز، بۆ ئەوەی لانیکەم سەرجەم یارییەکانیان بە شکست کۆتایی نەیەت.

یانە ئیتاڵییەکە لە خراپترین یانەکانی ئەم وەرزەی ئەورووپایە و  لە 24 یاریدا تەنها 14 خاڵی کۆکردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button