ئه‌مریکائه‌وروپائیتاڵیا

دیبالا یانەی داهاتووی دیاریکردووە

یاریگا
پاولۆ دیبالا، هێرشبەری هانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی ئامادەنیە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە و ئامانجیشی جێهێشتنی یانەکەیەتی.

رۆژنامە لاگازێتا دلۆ سپۆرتی ئیتاڵی زانیاری دەستکەوتووە، یاریزانەکەی خانمە پیرەکە چەندینجار ئۆفەری یانەکەی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی رەتکردووەتەوە، ئەو یاریزانە چاوەڕێ کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی دەکات، بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو بێ بەرامبەر پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی ئینتەر میلان بکات.

دیبالا ئەم هاوینە گرێبەستەکەی لەگەڵ یۆڤێنتۆس کۆتایی دێت و، چەندین یانە لەسەر هێڵن بۆ گواستنەوەی، بەڵام ئەو یاریزانە دەیەوێت درێسی نێرازۆری بپۆشێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button