ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرا

رۆدیگێر ئۆفەرێکی ریال مەدرید رەتدەکاتەوە

یاریگا
ئانتۆنی رۆدیگێر، بەرگریکاری ئەڵمانی یانەی چێڵسی ئینگلیزی ئۆفەرێکی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا رەتدەکاتەوە.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە، بەرگریکارەکەی بلوز تەنها شەش مانگێک لە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی ماوە و، بەهۆی کەمی مووچەکەی بریاریداوە گرێبەستەکەی نوێ نەکاتەوە و هاوینی داهاتوو یانەکەی جێبێڵێت، بۆیە یانەی ریال مەدرید ئیسپانیا هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەست پێکردووە و ئۆفەرێکیان بە بڕی 173 هەزار پاوەند وەکو مووچەی هەفتانە پێشکەش کردووە، بەڵام ئەو یاریزانە بەم مووچەیە رازی نیە و ئۆفەرەکەی رەتکردووەتەوە.

رۆدیگێر داوای هەفتانە 200 هەزار پاوەند دەکات، ئەمەش وایکردووە یانەی چێڵسی بیر لە دەستبەرداربوونی بکاتەوە، چونکە ئەوان لە توانایاندا نیە ئەم مووچەیەی پێشکەش بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button