ئینگلتەراگرنگترین

ملیاردێرێکی گەورە هاتە کایەی کڕینی چێڵسی

Yariga App

یاریگا-لە کۆتا ساتەکانی پڕۆسەی هەڵبژاردنی خاوەنێکی نوێ بۆ چێڵسی، ملیاردێرێکی گەورە هاتە نێو کایەکەوە.

بڕیار وابوو، تا کۆتایی ئەم هەفتەیە چێڵسی ئۆفەری یەکێک لە سێ خوازیارە سەرەکییەکە قبوڵ بکات بەڵام ئەمڕۆ راگەیەندرا سێر جەیمس راتکلیف بە چوار ملیار پاوەنەوە ئۆفەری خۆی پێشکەشکردووە.

ناوبراو ئەمڕۆ بۆ تایمس وتی “ئێمە تەنها لایەنی بەریتانین لەنێو خوازیارەکاندا، ئامانجمان سادە و روونە. دەمانەوێت یانەیەکی زۆر باش بنیات بنێین لە لەندەن، وە مەبەستمان لە هیچ قازانجێکی دارایی نیە وئەوەیان لە کارەکانی دیکەمان بەدەست دەخەین”.

سێر جەیمس خاوەنی گروپی پێترۆکیمیاویی بەریتانیە و لەنێو وەرزیش خاوەنی یانەی نیسی فەڕەنسییە، هەروەها بەشدارە لە خاوەندارێتی تیمی مێرسیدس لە فۆرمولا وەن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button