ئیتاڵیا

هۆکاری گیان لەدەستدانی رایۆڵا

Yariga App

یاریگا-ئەمڕۆ لە هەواڵێکی کتوپڕدا راگەیەندرا مینۆ رایۆڵا بریکاری ناوداری تۆپی پێ گیانی لەدەست داوە.

یاریگا بەدواداچوونی بۆ هۆکاری مردنەکەی کرد لە میدیا فەرمییەکانەوە و دەرکەوت ناوبراو نەخۆشییەکی درێژخایەنی سییەکانی هەبووە.

ناوبراو ماوەیەکی زۆرە ئەم نەخۆشییەی لەگەڵدایە بەڵام لە سەرەتای ئەمساڵدا بەپەلە گەیەندرا نەخۆشخانە بۆ بەشی ICU

دوای ئەوە دۆخی کەمێک باشتربووە تاوەکو ئەم چەند رۆژە لەناکاو دۆخی بەرەو خراپتر چووە و ئەمڕۆ گیانی سپارد.

رایۆڵا یەکێک بوو لەو کەسانەی شۆڕشی مافی بریکارەکانیان هەڵگیرساند و بوونە خاوەنی دەیان ملیۆن دۆلار. ناوبانگ و شارەزایی لە کارەکەی بووە هۆی ئەوەی چەندین یاریزانی ناودار پشتی پێببەستن وەکو : پاوڵ پۆگبا، زڵاتان ئیبرهیمۆڤیج، ئێرلینگ هالاند.

مینۆ رایۆڵا ناسنامەی ئیتاڵیە و تەمەنی تەنها ٥٥ ساڵە، لە ساڵی ١٩٩٢ـەوە وەکو بریکاری یاریزانان کاردەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button