ئیتاڵیاگرنگترین

مۆجی هێرشدەکاتە سەر ئەنشلۆتی لەسەر کاڵچیۆپۆڵی

جارێکی تر باسی کاڵچیۆ پۆڵی سەرهەڵدەداتەوە، ئەمجارەیان بەهۆی لێدوانێکی کارلۆ ئەنشلۆتی راهێنەری ئێستای ریاڵ مەدرید.

لوچیانۆ مۆجی بەڕێوبەری گشتی یۆڤی و تۆمەتباری یەکەمی کەیسی کاڵچیۆ پۆلی بوو کاتێک دەرکەوت یارییان بە ئەنجامی یارییەکان کردووە و بەهۆیەوە یۆڤی دابەزێندرایە پلە دوو. چەند یاریزان و کەسایەتییەکیش سڕکران و دوورخرانەوە.

ئەنشلۆتی سەرەتای ئەم هەفتەیە وتبووی  کاڵچیۆ پۆڵی رووداوێکی باش بوو بۆ تۆپی پێی ئیتاڵیا چونکە خولەکەی پاککردەوە لە رەفتارانە.

مۆجیش ئەمڕۆ لە رۆژنامەی لیبرۆ نوسیوییەتی ” کارلۆی ئازیز، قسەکانت وا دەردەکەوێت لەبیرت کردبێت خۆت لە یوڤێنتۆس بوویت ئەوکاتە و ئێستا سکاڵا دژی خۆت دەکەیت. تۆ بەشێک بووی لەو “تۆپی پێ پیسە”ـەی تۆ باسی دەکەیت و چێژت لێ وەردەگرت چونکە ئەوە تۆی ناساند وەکو راهێنەر. تۆ بەشێک بووی کاتێک یۆڤی ناسناوەکەی لەدەستدا لە  پیرۆجیا، کاتێک تۆپی پێی ئیتاڵیا گۆڕانکاری لە یاساکان کرد یەک هەفتە پێش یاری یوڤێنتۆس و رۆما و رێگەیان دا رۆما بە یاریزانێکی زیاتری نا ئەورووپییەوە یاری بکات،وە توانیان ناکاتا لەو یارییە بەشداری پێبکەین. هەر ئەوانیش گۆڵی بەرامبەری تۆمارکرد و رۆما ناسناوەکەی بردەوە. ئەوکاتە دووبارە تۆ لە پلەی دووهەم خۆت بینیووە و دەهاتی لە ئۆفیسەکەی من سکاڵات دەکرد و دەتوت نا دادپەروەرییە. نازانم بۆ ئێستا ئیدانەی ئەو کارە ناکەیت بەڵام وەکو ناپاکاکەکان سوودت لەو یارییە پیسە بینی بۆ ئەوەی خۆت پێبگەیت لە تاریکی دا و دواتر خۆت باش نیشان بدەیت”.

کاڵچیۆ پۆڵی بە گەورەترین رووداوی گەندەڵی و ئابڕوبەری تۆپی پێی ئیتاڵیا دادەنرێت و بووە هۆی ئەوەی یۆڤی جگە لە دابەزاندن و سزایەکەی هەروەها، ناسناوێکی خولی ئیتاڵیشی لێبسەندرێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button