لێدوانەكانی ئەنچیلۆتی پێش یاریەكەیان بەرامبەر مانچێستەر سیتی
یاریگا-
لێدوانەكانی كارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی و ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی پێش یاریەكەیان بەرامبەر مانچێستەر سیتی.
وا بڕیارە سبەینێ سێشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان مانچێستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحادی تایبەت بە خۆی میوانداری ڕیاڵ مەدرید بكات ، لە میانەی یاری چوونی قۆناغی پێش كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا.
لێدوانەكانی ئەنچیلۆتی:
ئەنچیلۆتی: پێوویستە بە باشی یاری بكەین ، ڕاستی ئەوەیە یاسای گۆڵ تۆمار كردن گۆڕاوە وا دەكات زیاتر یاریەكە كراوە بێت.
ئەنچیلۆتی: سەیری ڕاهێنانەكانی دوێنێمان كرد ، میندی باشە و ئامادەیە بەلام گومان لەسەر كاسیمیرۆ و ئالابا هەیە ، بە تایبەت كاسیمیرۆ ، لە ڕاهێنانەكانی ئەمڕۆدا دەبینین.
ئەنچیلۆتی: ئێمە بیر لەوە ناكەینەوە كو چی ڕوودەدات ، دەتوانین ڕۆژی شەممە لالیگا بەدەست بهێنین و زۆر دڵخۆشین ، بەلام ناتوانین بیر لە یاری سبەینێ بكەینەوە.
ئەنچیلۆتی: دەتوانین لە یاریگای خۆماندا نازناوەكە یەكلا بكەینەوە ، ئێمە دڵخۆشین كە پێش مانگێك توانیمان ئەوە بكەین ، هەروەها زۆر بە پەرۆشین بۆ ئەو یاریە ، یاریەكەی سبەینێ لەو جۆرە یاریانەیە كە هەمووان حەز دەكەن بەشداری بكەن.
ئەنچیلۆتی: پێوویست ناكات زیاتر بڵێم لەسەر یاریزانەكان ، ئێمە بە پلان و ستراتیژی خۆمان یاری دەكەین ، ئێستا كاتێكی گونجاو نیە بۆ ئەوای هەڵسەنگاندن بۆ تەواوی وەرزەكە بكەین ، كارەكان بۆ من ئەمساڵ زۆر ئاسان بوون.
ئەنچیلۆتی: پەستان هەیە لە هەردوو یانەوە ، بۆ ئێمە دەستكەوت نیە گەشتنمان بە قۆناغی پێش كۆتایی ، بەڵكو دەبێت بگەینە یاری كۆتایی بۆ ئەوەش پێوویستە لە مانچێستەر سیتی ببەینەوە.
ئەنچیلۆتی: مێژووی ڕیاڵ مەدرید لەو پاڵەوانیەتیەدا زۆر گرنگە ، ئەمە وا دەكات یاریزانەكانمان هەست بە قورسی و گەورەی ئەو درێسە بكەن كە دەیپۆشن ، ئەوەش شتێكی باشە نەك خراپ.
ئەنچیلۆتی: لە كاتی بەرگریكردندا ئەگەر تیمەكەت پەستان نەكات ئەوە دەناڵێنیت ، دەبێت بە كۆمەڵ بجەنگیت و ڕۆحیەتی ئەوەت تێدا بێت لایەنی بەرگری زۆر گرینگ دەبێت، چونکە سیتی بۆ ماوەیەکی زۆر پارێزگاری لە تۆپەکە دەکات ، کاتێک تۆپەکەیان لایە تۆ ناتوانیت سەیری ئەوە بکەیت کە ئەوان چی دەکەن، دەبێت بەرگری بکەیت و هەوڵ بدەیت تۆپەکە لە ئەوان وەربگریت.
ئەنچیلۆتی: كاتێك تۆپمان لایە پێوویستە هەوڵ بدەین مەترسی درووست بكەین ، ئەگەر بە هێشتنەوەی تۆپ بێت یان بە پاسات كردن .
ئەنچیلۆتی: گەڕانەوەت بۆ مەدرید؟ گەڕامەوەچونكە ڕیاڵ مەدرید پێوویستی بە ڕاهێنەر بوو ، ئەوەش خەونێكی گەورە بوو بۆ من كە بگەڕێمەوە ، بەڵام ئەوە بڕیاری من نەبوو ، ڕیاڵ مەدرید متمانەیان پێم بوو وە منیش چێژم لێ بینی بە گەڕانەوەم.