ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

مەدرید “ئێستا” دڵنیایە لە هاتنی ئێمباپێ

یانەی ریاڵ مەدرید هیچ گومانێکی نەماوە لە هاتنی کایلیان ئێمباپێ بۆ یانەکەیان.

بەگوێرەی مارکا، پڕوپاگندەکانی ئەم دواییە هیچ شتێکی لە هاتنی ئەستێرە فەڕەنسییەکە نەگۆڕاوە، بە تایبەت ئەوەی کە دەگوترا گفتوگۆکان هەرەسییان هێناوە بەهۆی داواکاری ئەو یاریزانەو داوای ١٠٠ ملیۆن یۆرۆی کردووە وەک بەخشیش بەر لە گرێبەست کردن.

بەگوتەی سەرچاوەکە، گفتوگۆکان بە پێچەوانەوە زۆر بە باشی بەڕێوەچوون و هیچ گومانێک لە ئارادا نیە و ئەو داواکارییانەش دوورن لە راستییەوە.

پاریس تا ئێستاش هەوڵی هێشتنەوەی ئەو یاریزانە دەدات و لە نوێترین هەوڵدا ئامادەیی دەربڕیووە راستەوخۆ رەزامەندی بدات لەسەر هەر مەرج و داواکارییەکی ئەو یاریزانە.

بابەتی زیاتر

Back to top button