یاریگا

رۆناڵدۆ گۆڵەکەی پێشکەشی کوڕەکەی کرد

کریستیانۆ رۆناڵدۆ گۆڵەکەی ئەمڕۆی بەرامبەر ئارسناڵی پێشکەش بە کوڕەکەی کرد کە لە کاتی لە دایک بووندا گیانی سپارد.

رۆناڵدۆ و جۆرجینیای خۆشەویستی چاوەڕێی دووانەیەکی کوڕ و کچ بوون بەڵام لە کاتی لە دایکبوونیدا کوڕەکەی گیانی لەدەستدا. بەهۆیەوە لە یارییەکەی بەرامبەر لیڤەرپوول بەشداری نەکرد، بەڵام ئەمڕۆ بۆ یارییەکەی ئارسناڵ گەڕایەوە و توانی گۆڵێک تۆماربکات لەو یارییەی ١-٣ تووشی دۆڕان هاتن.

کاتی گۆڵەکەش لەبری ئاهەنگگێڕانە بەناوبانگەکەی خۆی گۆڵەکەی پێشکەشی کوڕەکەی کرد. ئەمە جگە لەوەی لە خولەکی ٧ی یارییەکەدا هاندەران پێکەوە بۆ رێزلێنان چەپڵەیان بۆ ئەو یاریزانە لێدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button