ئه‌وروپائیسپانیا

بەیاننامەی ڕیاڵ مەدرید سەبارەت بە كۆچی دوایی كوڕەكەی ڕۆناڵدۆ

Yariga App

یاریگا-

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بەیاننامەیەكی فەرمی سەبارەت بە كۆچی دوایی كوڕەكەی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی مانچێستەر یۆنایتدی ئینگلیزی بڵاوكردەوە.

شەوی ڕابردوو كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە هەژماری تایبەتی خۆی ڕایگەیاند كە دوانەكەیان كە كچ و كوڕێك بوون لەدایك بوون بەڵام كوڕەكەیان كۆچی دوایی كرد.

لای خۆیانەوە هەژماری فەڕمی ڕیاڵ مەدرید بەیاننامەیەكیان بڵاوكردەوە و نووسیویانە: یانەی ڕیاڵ مەدرید و سەرۆك و ئیدارەی یانەكە دڵتەنگی خۆیان دەردەبڕن بو كۆچی دوایی منداڵەكەی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و جۆرجینای هاوڕێی.

هەروەها خۆشەویستی و پاڵپشتی خۆیان دەردەبڕن بۆ خێزانەكەی كریستیانۆ دوای ئەو ڕووداوە خەمناكە.

بابەتی زیاتر

Back to top button