ئه‌مریکائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

بریکاری مارتینێز لە بارەی بۆندی بارسا بۆ یاریزانەکە لێدوان دەدات

یاریگا- باش دەرکەوتنی ئاستی لاوتارۆ مارتینێز لە کۆپا ئەمریکای بەڕازیل، دەنگۆی ئەوەی هێنایە ئاراوە کە بارسێلۆنا خواستی لە کڕینی هێرشبەرەکەی ئینتەر میلان هەیە.

لەە بارەیەوە بیتۆ یاکیو، بریکاری یاریزانە ئەرجەنتینیەکە بۆ “باسیونی ئینتەر” لێدوانی دا و گوتی: “خۆشبەختانە لاوتارۆ کۆپا ئەمریکایەکی نایاب پێشکەش دەکات. سەبارەت بە دەنگۆیەکانی بارسێلۆناش بیستوومە، بەڵام لە ڕاستیدا کەس لەو ڕووەوە قسەی لەگەڵ نەکردووین.”

سەبارەت بە ئەگەرێکی واش، گوتی: “ئەگەر بارسێلۆنا بۆند پێشکەش بکەن؟ ئەو بابەتە دەبێت لەگەڵ ئینتەردا باس بکرێت، لە ئێستادا کەس لەسەر نوێکردنەوەی بۆندەکەی قسە نەکردووە.”

لە کۆی پێنج گۆڵی ئەرجەنتین لە کۆپا ئەمریکا، مارتینێز دوو گۆڵی تۆمار کردووە. بەرەبەیانی چوارشەممەی ئەم هەفتەیەش بەرامبەر بەڕازیل لە یاری پێش کۆتایی ڕووبەڕووی یەک دەبنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button