ئیسپانیائینگلتەراگرنگترین

کاری نوێی سێرجیۆ ئەگوێرۆ پاش وازهێنانی لە یاریکردن

یاریگا-سێرجیۆ ئەگوێرۆ کارێکی چاوەڕواننەکراوی کردووەتە پیشەی خۆی پاش وازهێنانی لە یاریکردن.

ئەستێرە مێژووییەکەی مان سیتی هاوینی رابردوو یانەکەی بەرەو بارسێلۆنا جێهێشت بۆ ئەوەی لە پاڵ مێسی یاری بکات، بەڵام لیۆ لە بارسا رۆیشت و خۆیشی تەنها پێنج یاری ئەنجامدا کاتێک دەرکەوت کێشەی دڵی هەیە و لە مانگی ١٢دا وازی لە یاریکردن هێنا.

ئەمڕۆ راگەیەندرا، کون  لەگەڵ تۆڕی دیزنی پڵەس گرێبەسێکی واژۆکردووە و تێیدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی خۆییەوە بەرهەمی ڤیدیۆیی درووست دەکات بۆ ئەو تۆڕە.

لە کاتی وازهێنانییەوە ئەگوێرۆ بە بەردەوامی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و تویچ پەخشی راستەوخۆی خۆی دەکاتەوە لە کاتی یاریکردن بە یاری ڤیدیۆیی یاخود باسکردن لە بابەتێک و دەرخستنی سەرنجی خۆی لەسەر ئەو بابەتە بەڵام لەمەودوا بەشێوەیەکی فەرمی و ڤیدیۆ و بابەتە بڵاوکراوەکانی تایبەت دەبن بە ڤیدیۆ و بەرهەمەکانی دیزنی.

بابەتی زیاتر

Back to top button