ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیا

بارسێلۆنا یاریزانێكی یوڤێنتوسی دەوێت

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی یەكێك لە یاریزانەكانی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی دەوێت.

ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی ئاشكرایكرد یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دەیەوێت ماتیاس دی لیختی هۆڵەندی و بەرگریكاری یانە ئیتالیەكە بگوازێتەوە ڕیزەكانی.

گرێبەستەكەی دی لیخت لە هاوینی 2024 بەسەردەچێت و یاریزانەكەش نایەوێت گرێبەستەكەی نوێ بكاتەوە.

هەمان سەرچاوە ئاماژەشی بەوە كردووە ئەگەر خانمە پیرەكە سەركەوتوو نەبوو لە نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی ئاوا بارسا جوڵەكانی دەست پێدەكات بۆ گواستنەوەی بەرگریكارە هۆڵەندیەكە بۆ كامپ نۆو.

بابەتی زیاتر

Back to top button