ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

بێنزیما ژمارەیەكی مێژووی تۆماركرد

Yariga App

یاریگا-

كەریم بێنزیمای فەڕەنسی و ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی ژمارەیەكی مێژووی لەگەڵ یانەكەی تۆمار كرد.

ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای خۆیدا میوانداری چێڵسی كرد و یاریەكەش بە بردنەوەی بلوز بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ كۆتایی هات ، لە میانەی یاری گەڕانەوەی قۆناغی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا.

بەپێی تۆڕی ئۆپتا كە تایبەتە بە ژمارە و ئامارەكان بێنزیما یەكەم یاریزانی فەڕەنسیە كە بتوانێت 12 گۆڵ لە وەرزێكی خولە ئەوروپیەكان تۆمار بكات.

هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە كە لە كۆتا چوار یاری خۆیدا بێنزیما توانیویەتی پێنج گۆڵ بە لێدانی سەر تۆمار بكات لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكاندا ، ئەوەش هەمان ژمارەی گۆڵە كە پێشتر لە 52 یاریدا تۆماریكرد.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button