یاریگا-
كەریم بێنزیمای فەڕەنسی و هێرشبەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی ژمارەیەكی مێژووی تۆمار كرد دوای بردنەوەكەیان لە سێلتا فیگۆ.
سێلتا فیگۆ لە یاریگای بالایدۆسی تایبەت بە خۆی میوانداری ڕیاڵ مەدریدی كرد و یاریەكەش بە بردنەوەی یانەی میوان بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك كۆتایی هات ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 30 خولی ئیسپانیا.
بەو بردنەوەیەش یانە شاهانەكە كۆی خاڵەكانی گەیاندە 69 خاڵ و لە پێشەنگی ڕیزبەندیەكەدا دەبیندرێت بە جیاوازیەكی زۆر لەگەڵ ئەوانی دیكەدا.
كەریم توانی هەردوو گۆڵەكەی مێرینگی تۆمار بكات وكۆی گۆڵەكانی لەگەڵ یانەكەی لە خولی ئیسپانیا گەیاندە 216 گۆڵ و ژمارەكەی ئەلفریدۆ دی ستیڤانۆی یەكسان كردەوە و لەپلەی سێیەم دێن ، لە پلەی دووەم ڕائول گۆنزالیز دێت بە 228 گۆڵ و لە ڕیزبەندی یەكەمیش بێگومان كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بە 312 گۆڵ.