ئه‌مریکاجیهان

كاردانەوەی سكالۆنی دوای تیروپشكی جامی جیهانی

Captain Korek

یاریگا-

كاردانەوەی لیۆنێل سكالۆنی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دوای تیروپشكی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ.

ئەرجەنتین لە كۆمەڵەی سێیەم دێت شانبەشانی هەڵبژاردەكانی سعودیە ، مەكسیك و پۆڵەندا.

لە دوای تەواو بوونی تیروپشكەكە و لە لێدوانیدا كە هەژماری فەڕمی تانگۆ بڵاویكردووەتەوە سكالۆنی ووتی: لە كۆمەڵەیەكی سەختداین ، مەكسیك دەناسین كە چەندین یاریزانی باشی هەیە و ڕێز لە هەموو هەڵبژاردەكان دەگرین.

هەروەها ووتیشی: مەكسیك ڕكابەرێكی سەخت بووە بۆ ئێمە لە مێژوودا هەروەها پۆڵەنداش زۆر باشن و یاریزانی نایابیان هەیە و سعودیەش لەپاڵاوتنەكاندا زۆر بە باشی دەركەوتن و هەڵبژاردەكان یەكسانن لەو كۆمەڵەیەدا.

لە كۆتاییدا ووتی: هیوادارم هاندەران چێژ لە جامی جیهانی وەربگرن و هیوادارم ئەرجەنتین تا كۆتایی بەردەوام بێت و هاندەران چێژ لەو یاریزانانە وەربگرن كە درێسی ئەو هەڵبژاردەیەیان پۆشیوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button