ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

بێکهام چوار یاریزانی ئێستا و پێشووی بارسێلۆنای دەوێت

یاریگا
دەیڤید بێکهام، سەرۆکی یانەی ئینتەر میامی ئەمریکی دەیەوێت بۆ وەرزی داهاتوو چوار یاریزانی ئێستا و پێشووی بارسێلۆنا بۆ ریزەکانی یانەکەی بگوازێتەوە.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە، سەرۆکە ئینگلیزیەکەی یانە ئەمریکیەکە، بڵینی بە راهێنەری یانەکەیداوە، بۆ وەرزی داهاتوو هەر یەکە لە لیۆنێل مێسی، لویس سوارێز، سێرخیۆ بۆسکێتس و داڤید ئالبا رازی بکات پەیوەندی بە یانەکەیانەوە بکەن.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردووە، پێشتریش دەنگۆیەکی بەهێز بڵاوبووەتەوە گوایە مێسی دوای جێێشتنی ریزەکانی یانەی پاریس سانجێرمان، دەیەوێت رووبکاتە خولی ئەمریکی.

بابەتی زیاتر

Back to top button