ئه‌وروپائەفریقائیسپانیائینگلتەرا

هەڵوێستی چاڤی لەسەر گواستنەوەی سەڵاح

یاریگا
ماوەیەکە دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە محەمەد سەڵاح هێرشبەری میسڕی یانەی لیڤەرپوول دەیەویت پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیاوە بکات.

رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆ دێپۆرتیڤۆی نزیک لە یانە کەتەلۆنیەکە زانیاری دەستکەوتووە، خودی چاڤی راهێنەری یانەکە داوای لە کارگێری یانەکەی کردووە، هاوینی داهاتوو هەوڵ بۆ گواستنەوەی هێرشبەرە میسڕییەکە بدەن، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت ئەو یاریزانە هاوینی داهاتوو درێسی بلاوگرانا لەبەر بکات.

سەڵاح تاوەکو هاوینی ساڵی 2025 گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی ماوە، بەڵام بەم دواییە بەهۆی کەمی مووچەکەی، چەندجارێک نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی رەتکردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button