ئه‌وروپائینگلتەرا

تیتێ پاڵێوراوە بۆ راهێنەرایەتی یانەیەکی ئینگلیزی

یاریگا
تیتێ راهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیل چاوەڕێ دەکرێت دوای مۆندیالی 2022 واز لە پۆستەکەی بێنێت و، لە ئێستاوە چەندین یانە هەوڵی رازی کردنی دەدەن.

رۆژنامەی سەنی ئینگلیزی بڵاویکردەوە، کارگێری یانەی ئارسێناڵ ل بڕوایەدان راهێنەرەکەی سامبا باشترین بژاردەیە بۆ پۆستی راهێنەرایەتی یانەکەیان، بۆیە لە ئێستاوەهەوڵی رازی کردنی دەدەن، بۆ ئەوەی دوای مۆندیالی قەتەر، لە شوێنی ئارتێتا ببێتە راهێنەری یانەکەیان.

تیتێ لەوەتەی ساڵی 2016 بووەتە راهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیل و، دوای مۆندیالی قەتەر گرێبەستەکەی تەواو دەبێت.

Back to top button