ئه‌مریکاگرنگترین

تیتێ ناوی دوو باشترین یاریزان ئاشکرادەکات کە راهێنانی پێکردوون

Yariga App

یاریگا –

تیتێ، راهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی بەڕازیل ناوی دوو باشترین یاریزانی ئاشکراکرد کە راهێنەریان بووە لەو کاروانەکەیدا.

تیتێ کە ئێستا سەرپەرشتی یانەی فلامینگۆی وڵاتەکەی دەکات، لە ماوەی نێوان 2016 تا 2022 دوای جامی جیهانی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی بەڕازیلی دەکرد. لەو ماوەیەدا توانی کۆپا ئەمێریکای 2019 لەسەر خاکی خۆیان بباتەوە.

لە نوێترین دیمانەیدا ناوی دوو لە هەرە باشترینەکانی دەکات و دەڵێ

نێیمار و رۆناڵدۆ نازاریۆ باشترین یاریزانانێکن لە ژیانمدا راهێنەرایەتتیانم کردبێت. بە هیچ شێوەیەک کەس وەک ئەوان نابێت.

لە سەردەمی تیتێدا، نێیمار دا سیلڤا بە شێوەیەکی بەرچاو سەربەخۆیی پێدرابوو تا ئەو کاتەی کرا بە کاپتنی یەکەمی سامبا، بەڵام دواتر بەهۆی پێداچوونەوە بە هەڵسوکەوتە رێککارییەکاندا لێی وەرگرایەوە. هەر لە سەردەمی تیتێدا بوو نێیمار توانی ببێتە گۆڵکاری هەمیشەیی بەڕازیل کە بە تۆمارکردنی 79 گۆڵ توانی پێش پێلێی ئەفسانەی دایەوە.

هەرچی رۆناڵدۆی دیاردەیە، لە کۆتایی کاروانەکەیدا لە یانەی کۆرێنتیانس یاریزانی ئەو راهێنەرە بوو. لە 69 بەشداریی توانی 35 گۆڵ تۆمار بکات ئەگەرچی لە باشترین فۆرم و تەمەنی خۆیدا نەبوو.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button