ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

بێنزێما و مێندی گەڕانەوە

یاریگا
ریال مەدرید گەڕی داهاتووی لالیگا رووبەڕووی سێلتاڤیگۆ دەبێتەوە و، دەنگۆیەک هەیە کە هەر یەکە لە کەریم بێزێما و فێرلاند مێندی هەردوو یاریزانە فەرەنسیەکەی ئەو یانەیە بەشداری یارییەکە دەکەن.

هەردوو یاریزانە بەهۆی پێکان لە یاری کلاسیکۆ بەرامبەر بارسێلۆنا بێ بەش بوون، رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانیاش ئاشکرای کردووە، ئەو دوو یاریزانە لە پێکانەکانیان رزگاریان بووە و، دوای کۆتایی هاتنی یارییە نێودەوڵەتیەکان بۆ یاری بەرامبەر سێلتاڤیگۆ دەگەڕێنەوە.

بێنزێما ئەم وەرزە بە تۆمار کردنی 22 گۆڵ، پێشەنگی گۆڵکارانی لالیگای گرتووە و، ریال مەدریدش لە پلەی یەکەمی خولەکە دێت.

Back to top button