ئه‌وروپائیسپانیا

پاش کەمێکی دیکە چارەنوسی سێ یاریزانی ریال مەدرید یەکلایی دەکرێتەوە

یاریگا
بریارە ئەمڕۆ تیمی پزیشکی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا، دوایین پشكنینی پزیشكی بۆ هەرسێ یاریزانی یانەکەیان واتە بێنزێما، مێندی و رۆدریگۆ ئەنجام بدەن و دواتریش راپۆرتەکەیان بڵاودەکەنەوە.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە، ئەو سێ یاریزانە دوای ئەوەی لە یاری رابردووی یانەکەیان بەرامبەر ریال مایۆرکا تووشی پێکان بوون، بریارە ئەمڕۆ دوایین پشکنینیان بۆ بکرێت و ئێوارەی ئەمڕۆش دوای بڵاوکردنەوەی راپۆرتی پزیشكی، چارەنوسیان بۆ یاری داهاتوو یەکلایی دەکرێتەوە،

ریال مەدرید یەک شەممەی داهاتوو لە گەڕی 29ـی لالیگا و لە یاریگای خۆی میوانداری بارسێلۆنا دەکات.

Back to top button