ئه‌مریکا

ماڕادۆنا لە یاری ڤیدیۆیی فیفا سڕایەوە

یاریگا-کۆمپانیای هونەرە ئەلیکترۆنییەکان دروستکەری یاری ڤیدیۆیی فیفا رایگەیاند وەشانەکانی دیێگۆ ئەرماندۆ ماڕادۆنا لە یارییەکەیدا دەسڕێتەوە.

بەگووتەی کۆمپانیاکە هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ناکۆکی لەسەر مافی یاسایی بەکارهێنانی ناو و وێنەی ئەفسانە کۆچکردووەکە لەگەڵ پارێزەرەکەیدا.

بەرپرسانی پەرەپێدەری یارییەکە دەشڵێن تا خۆی لە ژیاندا مابوو ئەوان راستەوخۆ لەگەڵ خۆیدا لە پەیوەندیدابوون و بە رەزامەندی خۆی بەشداری پێککراوە بەڵام ئێستا لەلایەن چواردەورەکەیەوە کێشەی یاساییان بۆ دروست کراوە.

ئەو کەسانەی خاوەنی ماڕادۆنان لە یارییەکەدا وەک خۆی دەمێنێتەوە بەڵام چیتر بۆ یاریزانانی دیکە دەرناچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button