ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

لیڤەرپوول کێشە بۆ بارسا دروست دەکات لەسەر ئاراوخۆ

یاریگا-یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی هەوڵ بۆ گواستنەوەی رۆناڵد ئاراوخۆی بەرگریکاری بارسێلۆنا دەدات.

تا دێت ئاراوخۆ زیاتر ئاستی پەرەدەسەنێت و تا ئێستا بارسا گرێبەستەکەی نوێ نەکردووەتەوە کە هاوینی ٢٠٢٣ بەسەردەرچێت، لیڤەروولیش ئەم هەلەی قۆزتۆتەوە و  بەگوێرەی رادیۆی کاتالۆنیا نیازی هەیە ئەو یاریزانە رازی بکات رووبکاتە ئەنفیڵد.

سەرچاوەکە باسی ئەوەشی کردووە، چێڵسی بەهەمان شێوە ئارەزووی رۆناڵد دەکات بەڵام بەهۆی سزاکانی سەر خاوەنە رووسیەکەی زەحمەتە بتوانێت هیچ هەنگاوێک بنێت.

ناوبراو لەم وەرزەدا بەشداری ٣٣ یاری کردووە و یەکێکە لەو یاریزانانەی کەمترین موچەی هەیە لەنێو لیستی یاریزانانی یانەکەدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button