ئه‌وروپائیتاڵیا

یوڤێنتوس ئەستێرەیەكی لیڤەرپولی كردووەتە ئامانج

یاریگا-

یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی دەیەوێت لە گواستنەوەكانی هاوینەدا محەمەد سەڵاحی میسڕی و ئەستێرەی یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی بگوازێتەوە ڕیزەكانی.

پاولۆ دیبالا بڕیاریداوە گرێبەستەكەی لەگەڵ یوڤێنتوس نوێ نەكاتەوە و لە گواستنەوەكانی هاوینەدا ڕیزەكانی خانمە پیرەكە جێ بهێڵێت ، بۆ ئەو مەبەستەش یانە ئیتالیەكە بە دوای شوێنگرەوەی یاریزانەكەدا دەگەڕێت.

بەپێی زانیاریەكانی پێگەی فوتبۆڵ ئیتالیا یوڤێنتوس محەمەد سەڵاحی وەك ئامانجی یەكەمیان داناوە بۆ شوێنگرتنەوەی دیبالا.

هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە كە یانە ئیتالیەكە ئامادەیە هەفتانە 400 هەزار پاوەند ئەو بڕەی ئەستێرە میسڕیەكە داوای دەكات پێشكەشی یاریزانەكەی بكات.

گرێبەستەكەی سەڵاح لەگەڵ ڕێدز لە هاوینی ساڵی 2023 بەسەردەچێت و تا ئێستا نەگەشتوونەتە ڕێككەوتن بەمەبەستی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button