ئیسپانیاگرنگترین

گوتی “سەرم لە شتێک دەرناچێت و خەریکە شێت دەبم”

یاریگا-کاردانەوەکان بەردەوامن پاش شکستە گەورەکەی ریاڵ مەدرید بەرامبەر بارسێلۆنا لە بێرنابیۆ.

ئەمجارەیان ئەستێرەی مێژوویی مەدرید، گوتی بۆ ئێل چیرینیگیتۆ وتی “ئەگەر من ئەنشلۆتی بم و سەیری کورسی یەدەگ بکەم و یۆڤیج، هازارد، بەیڵ و ئیسکۆ دانیشتبن و بڵێم ناتوانم هیچیان یاری پێبکەم؟ چی روودەدات، سەرم لێی دەرناچێت و خەریکە شێت دەبم.

پاشانیش وتی”سەیری یارییەکەم دەکرد و بینیم لەنێو هەموو ئەو یاریزانانەدا یەکەم ئاڵوگۆڕ ماریانۆ دیاز بوو، چۆن شتی وا دەبێت؟ یەکەم ئاڵوگۆڕ یاریزانێک کە ئەمساڵ یاری نەکردووە لە کاتێکدا بەیڵ و هازارد ئامادەن.

گوتی رەخنەی لە ڤینیسیۆسیش کرد “ڤینیسیوس هێندە گرنگی بە ناوبژیوان و تیمی بەرامبەر دەدات هێندە سەرنج ناخاتە سەر یارییەکەی خۆی”.

مەدرید هێشتا بە جیاوازییەکی زۆر لە پێشەنگی لالیگا دێت بەڵام شکستەکەیان بەرامبەر کلاسیکۆ جیهانی بەخۆیەوە سەرقاڵ کرد و شەرمەزارییەکی زۆری بۆ یانەکە هێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button