ئیتاڵیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

مووچە و زانیاری نوێ لەسەر گواستنەوەی کیسێ بۆ بارسا

یاریگا-یانەی بارسێلۆنا سەرکەوتوبووە لە گواستنەوەی فرانک کیسێی ئەستێرەی ئەیسی میلان.

ماوەیەکی زۆرە داهاتووی ئەو یاریزانە بە هەڵواسراوی ماوەتەوە بەڵام ئەمڕۆ میدیاکانی ئیتاڵیا رایانگەیاند، میلان و کیسێ لەسەر گرێبەستی نێوانیان رێکنەکەوتوون و بارسا گرەوەکەی بردووەتەوە .

حسێن یاسینی پەیامنێری ئیتاڵیا لە کاڵچیۆ دەڵێت “موچەی کیسێ لەگەڵ بارسا ٦.٥ ملیۆن یۆرۆ دەبێت، میلان نزیک بووەتەوە لە هەمان مووچە بەڵام ئەوەی باسەکەی یەکلاکردووەتەوە ئەوە بووە بارسا ئامادەبووە ١٠ ملیۆن یۆرۆ بداتە بریکارەکەی و میلان نەیویستووە ئەو کارە بکات”.

سکای سپۆرتی ئیتاڵیا دەڵێت کیسێ گرێبەستێکی بۆ چوار وەرز لەگەڵ بارسا ئەنجامداوە و پشکنینە پزیشکییەکانیشی تێپەڕاندووە، موچەکەشی ٧ ملیۆن یۆرۆ دەبێت نەک ٦.٥، ئەمەش دوو ملیۆنی لەو موچەیە زیاترە کە رۆسۆنیری پێشکەشی کردبوو.

بەمەش میلان یاریزانێکی کاریگەری بۆ وەرزی داهاتوو لەدەستدا کە رۆڵێکی گرنگی گێڕاوە لە گەڕاندنەوەی یانەکە بۆ رکابەری  لەسەر ناسناوەکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button