یاریگا-
ماریۆ كۆرتیگانا ، ڕۆژنامەنووسی ناسراو لە ڕۆژنامەی ماركای ئیسپانی ئاشكرایكرد كە یاریزانانی ڕیاڵ مەدرید نەیانزانیوە كارلۆ ئەنچیلۆتی داوای چیان لێ دەكات تا ئەنجامی بدەن.
ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری بارسێلۆنای كرد و یاریەكەش بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی بلاوگرانا كۆتایی هات.
ماریۆ كۆرتیگانا ڕۆژنامەنووس لە ڕۆژنامەی ماركا ووتی: دوای كلاسیكۆ چەند یاریزانێك دڵنیایان كردمەوە كە نەیانزانیوە ئەنچیلۆتی داوای چیان لێ دەكات و دەبێت چی بكەن لە یاری كلاسیكۆ ، تیمەكە لەگەڵ ئەنچیلۆتی زۆر سەرقاڵترە لەوەی كە بەڕاستی هەیە.
هەروەها ووتیشی: سیانەی كاسیمیرۆ ، مۆدریچ ، كرۆس ئیتر بەسەرچوون و وەك ڕابردوو نین پێوویستە لەسەر ئەنچیلۆتی پشت بە لاوەكان ببەستێت وەك كامافینگا و ڤاڵڤێردی.