ئه‌وروپائیسپانیا

چەند یاریزانێکی ریال مەدرید بەشداری راهێنانەکانیان نەکرد

یاریگا
ئەمڕۆ بەیانی یاریزانانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا، بەشداری یەکەیەکی دیکەی مەشق و راهێنانیان وەکو ئامادەکاری بۆ یاری کلاسیکۆ بەرامبەر بارسێلۆنا کرد، بەڵام هەر یەکە لە بێنزێما، گاریس بەیل و مێندی بەشدار نەبوون.

ماڵپەری فەرمی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بڵاویکردەوە، یاریزانەکانیان ئەمڕۆ بەیانی بەشداری یەکەیەکی دیکەی مەشق و راهێنانیان کرد، لە راهێنانە بە کۆمەڵەکانی ئەم بەیانیە، بێنزێما، بەیل و مێندی بەشداریان نەکرد و، بە تەنیایی لە هۆڵی وەرزشی ئامادەکارییان کرد.

سەرچاوەکە هیچ ئاماژەیەکی بە بەشداری کردن یان نەکردنی ئەم سێ یاریزانە لە یاری کلاسیکۆ نەکردووە، بەڵام سەرچاوەکانی نزیک لەم یانەیە بڵاویان کردووەتەوە، بێنزێما بەشداری یارییەکە ناکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button