یاریگا–
سێرجینۆ دێست، بەرگریکاری ئەمریکی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بەهۆی ئەو پێکانەی لە یاری رابردووی یانەکەی بەرامبەر گالاتاسارای تووشی بوو، نزیکەی سێ هەفتە لە یاریگاکان دادەبڕێت.
ماڵپەری فەرمی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا، پێکانی بەرگریکاری بالی راستی یانەکەیانی پشت راستکردەوە و ئاماژە بەوە کراوە ئەو یاریزانە ماوەیەک لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە و بەشداری یاری کلاسیکۆ بەرامبەر ریال مەدرید ناکات.
سەرچاوە فەرمیەکە ئاماژەی بە وادەی تەواوەتی دوورکەوتنەوەی دێست نەکردووە، بەڵام رۆنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی ئاشکرای کردووە، ئەو یاریزانە سێ هەفتە لە یاریگاکان دادەبڕێت.