ئیسپانیا

مایۆرکا پشتراستیکردەوە سوکایەتی رەگەزپەرستی بە ڤینیسیوس کراوە

یاریگا-شەوی رابردوو لە یاری نێوان ریاڵ مایۆرکا و ریاڵ مەدرید لە خاکی یانەی یەکەمدا سوکایەتی رەگەزپەرستی بەرامبەر بە ڤینیسیوس جونیۆرز کراوە.

سەرەتا دوای یارییەکە وەکو دەنگۆیەک باس کرا بەڵام رۆژنامە کۆپ ئاشکرایکرد چەند هاندەرێک هاواریان کردووە “ڤینیسیوس بڕۆ مۆز کۆ بکەرەوە”.  پاشان یانەی مایۆرکا لە پێگەی فەرمی خۆی بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە “یانەکەمان زۆر بە توندی ئیدانەی هەموو جۆرە هەڵسوکەوتێکی رەگەزپەرستانە دەکات هاوشێوەی ئەوەی شەوی رابردوو روویدا.

ئەستێرە بەڕازیلییەکە بە ئاست و ئەنجام وەڵامی هاندەرانی مایۆرکای دایەوە و توانی گۆڵێک تۆماربکات و لێدانێکی سزاشی لەسەر گیرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button