ئیسپانیا

كۆكی: ئەتلەتیكۆ مەدرید ئامادەیە بۆ جەنگی كۆتایی دژی بارسێلۆنا

یاریگا- كۆكی یاریزانی ئەتلەتیكۆ مەدرید پێی وایە یاری بەرامبەر بارسێلۆنا كۆتا چانسی ڕكابەری نازناوی خولی ئیسپانیە.

بارسێلۆنای پێشەنگ لە نێو یاریگای خۆی كامپ نۆو میوانداری ئەتلەتیكۆ مەدریدی دووەم دەكات لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 31ی خولی ئیسپانی كاتژمێر 9:30 بەكاتی كوردستان.

كۆكی لە لێدوانەكانیدا بۆ بی ئێن سپۆرت ووتی: ئەوەی لە تواناماندا بێت دەیكەین بۆ بردنەوە، ئەوە كۆتا چانسمانە لەم وەرزەدا.

بەردەوام بوو ووتی: لە كۆتا هەفتەكاندا گەشتووینەتە لوتكەی ئاستمان، بەڵام هەمیشە بردنەوەمان دەوێت، بوونی ئەلڤارۆ مۆراتا هێزێكی زیاتری پێ بەخشیوین و بێ دوودڵی هەبوونی گرنگە بۆ یانەكەمان.

بابەتی زیاتر

Back to top button