ئه‌وروپائینگلتەرا

ئۆوین باس لە داهاتووی سەڵاح دەكات

یاریگا-

مایكڵ ئۆینی ئینگلیزی و ئەستێرەی پێشووی یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی باس لە داهاتووی محەمەد سەڵاحی میسڕی و ئەستێرەی ئێستای یانەكە دەكات.

گرێبەستەكەی سەڵاح لەگەڵ ڕێدز لە هاوینی داهاتوودا بەسەردەچێت و تا ئێستا هیچ گفتوگۆیەك نەكراوە بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی.

ئۆوین لە لێدوانیدا بۆ لیڤەرپول ئیكۆ ووتی: دەبێتە شتێكی سەیر بۆ من كە سەڵاح بڕوات بۆ نەمێنێتەوە ئۆفەرێكی نایابی پێ دەگات.

هەروەها ووتیشی: لە ئەگەری ڕۆشتنیشی بۆ كوێ بڕوات؟ هیچ یانەیەك نیە لە ئینگلتەرا لە ئێستادا گەورەتربێت لە لیڤەرپول و مانچێستەر سیتی ، من دڵنیام كە ناچێتە هیچ یانەیەكی دیكەی ئینگلتەرا ، هەروەها بارسێلۆنا و ڕیاڵ مەدرید لە ئێستادا ئەو بەهێزیەیان نەماوە.

لە كۆتایشدا ووتی: ناتوانم بڕوا بكەم كە بڕواتە پاریس سان جێرمان ، بۆچی یاریزانێك دەیەوێت بچێتە فەڕەنسا لە كاتێكدا لە پریمەرلیگ یاری بكات ، بە هەمان شێوە بۆ بۆندسلیگا ، هەموو یارێ دەیەوێت بێتە لیڤەرپول و مانچێستەر سیتی ئەگەر یاری بۆ ئەوان بكەیت بۆ ئەبێ بیگۆڕی؟ بێگومان هیچ هۆكارێك نیە ڕێگری بكات لە مانەوەی سەڵاح.

بابەتی زیاتر

Back to top button