ئه‌وروپائیسپانیاچامپیۆنزلیگ

پێکهاتەی پێشبینی کراوی ریال مەدرید

یاریگا
ئەمشەو لە یارییەکی چارەنوسازی قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ، هەردوو یانەی ریال مەدرید و پاریس سانجێرمان لە یاری گەڕانەوە رووبەڕووی یەکتری دەبنەوە.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی نزیک لە شاهانەکان، پێکهاتەی پێشبینی کراوی یانەکەی بڵاوکردووەتەوە، لە پێکهاتەکەدا ناوی تۆنی کرووس ناوەڕاستکاری ئەڵمانی هەیە، لە کاتێکدا ئەو یاریزانە ماوەیەکە بەهۆی پێکان دوورکەوتووەتەوە. لەلایەکی دیکە چاوەڕێ دەکرێت ئالابا لە بالی چەپ یاری بکات و لە شوێنی ئەویش ناچۆ بەشداری بکات. هەروەها کاماڤینگا ئەمیش لە هێلی ناوەڕاست لە شوێنی کاسێمیرۆ کە بەهۆی کەلەکەبونی کارتە زەردەکانی یاری ناکات، بەشداری پێ بکرێت. لە هێلی پێشەوەش چاوەڕێ دەکرێت بێنزێما، ئاسێنسیۆ و ڤینیسیۆس بەشداری بکەن.

پاریس سانجێرمان یاری چوونی لە یاریگای خۆی بە گۆڵێکی بێ وەڵام بردووەتەوە و ریال مەدرید بۆ گەیشتن بۆ قۆناخی داهاتوو، پێویستی بە بردنەوە هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button