ئه‌وروپائیسپانیاچامپیۆنزلیگفه‌ره‌نسا

ئانچێلۆتی: هەر یاریزانێک تەواو ئامادەنەبێت یاری ناکات

یاریگاـ
کارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری ئیتاڵی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاری یانەکەی بەرامبەر پاریس سانجێرمان لە یاری گەڕانەوەی قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ دەڵێت هەر یاریزانێک بە تەواوەتی ئامادەنەبێت، بەشداری پێ ناکات.

کارلۆ لەبارەی یارییەکە گووتی ” هەر یاریزانێک ٪100 ئامادەنەبێت، بەشداری یارییەکە ناکات، تۆنی کرووس ئەگەر ٪100 ئامادەبێت، بێگومان یاری دەکات، بەڵام ئەگەر ٪95 ئامادەیی هەبێت، ئەوا رێگەی پێنادەم یاری بکات. ئێمە پلانمان بۆ سەرجەم یاریزانەکانی پاریس سانجێرمان دانەوە نەک تەنها ئێمباپێ، بەڵکو بۆ مێسی و نێیمار و گشت یاریزانەکانی دیکەش ”.

ئانچێلۆتی لەبارەی پێکانی ئێمباپێ گووتی ” کاتێک یاریزان بووم، هەمیشە ئارەزووم دەکرد یاریزانەکان تووشی پێکان نەبن و یاری بکەن، من لەو بڕوایەدام ئەو یاریزانەش بە تەواوەتی چاکبووەتەوە و بەشداری یارییەکە دەکات ”.

بابەتی زیاتر

Back to top button