ئه‌وروپائینگلتەرا

جیرارد باس لە گرنگی مانەوەی كۆتینهۆ دەكات

یاریگا-

ستیڤن جیراردی ئینگلیزی و ڕاهێنەری یانەی ئەستۆن ڤێلای هەمان وڵات باس لە گرنگی مانەوەی فلیپ كۆتینهۆی بەڕازیلی و ئەستێرەی یانەكەی دەكات لە ڕیزەكانی یانەكەی.

كۆتینهۆ بە شێوەی خواستن لە بارسێلۆناوە پەیوەندی بە ئەستۆن ڤێلاوە كرد و یانە ئینگلیزیەكە بەندێكی لە گرێبەستی یاریزانەكەدا داناوە كە دەتوانێت بە 40 ملیۆن یۆرۆ بیگوازێتەوە.

لە لێدوانی ڕۆژنامەوانیدا جیرارد ووتی: هێرشبەرەكانمان ئۆلی واتكینس و دانی ئینگز دەیانەوێت كۆتینهۆیان لەگەڵ بێت چونكە ئاستی ئەو یارمەتی هەمووان ئەدا باشترینەكانیان پێشكەش بكەن.

هەروەها ووتیشی: من بڕیار نادەم لەسەر نرخی یاریزانان و موچەكانیان ئەوەی لەسەرمە بە سەرۆك و بەڕێوەبەری وەرزشی دەڵێم و تەنانە خۆشیان یاریەكان دەبینن و ئاستی كۆتینهۆ دەبینن و بڕیاری كۆتایی بدەن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button