خوله‌کانی دیکەڤیدیۆ هەواڵگرنگترین

شێڤچینکۆ بە گریانەوە باسی بارودۆخی وڵاتەکەی دەکات

ئەندریە شێڤچینکۆ لە پەیامێکدا بە گریانەوە داوا دەکات جەنگی سەر وڵاتەکەی بوەستێندرێت.

ئەفسانە مێژووییەکەی ئۆکرانیا رۆژانە سەیری هاونیشتیمانیانی دەکات کە دەکوژرێن و لەناو دەبرێن لەلایەن رووسیاوە.

شێڤا دەڵێت “دایکم، خوشکەکەم و خزمەکانی دیکەمان هێشتا لە ئۆکرانیان و بە بڕیاری خۆیان مانەوە. هەموو رۆژێک قسەیان لەگەڵ دەکەم. ناتوانم سەیری دۆخی وڵاتەکەم بکەم بە بێ گریان، ئەوان پێم دەڵێن چۆن تۆپباران دەکرێن و چەند منداڵ و بەتەمەنی دەکوژرێن. دەبێت هەوڵدەین بەشێوەی دیپلۆماسی رووسیا ناچاربکەین  وازبهێنێت. ئەم جەنگە بوەستێنن”.

ناوبراو کە کۆتا ئەرکی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئۆکرانیا بوو وتیشی “داواتان لێ دەکەم بە رەحم بن و یارمەتی خەڵکی وڵاتەکەم بدەن و پێویستمان بە یارمەتییە. دەزانم هەمووتان پشتیوانیانن بەڵام پێویستمان بە زیاترە”.

شەڕی رووسیا و ئۆکرانیا تا دێت خوێناوی تر دەبێت و زۆرینەی شارە سەرەکییەکانی وێران کراون جگە لە سەدان زیانی گیانیی.

بابەتی زیاتر

Back to top button